لە دوو راگەیەندراوی جیادا هەریەكە لە ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و زاخۆ سبەینێ پێنج شەممەیان كردە پشو.
لە راگەیەندراوێكدا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند: بەھۆی بارودۆخی کەشوھەوا و پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، رۆژی پێنجشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2022، دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت
هاوكات ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێک بڵاوی كردەوە: دوای ڕاوێژکردنمان لەگەڵ دام و دەزگا کەشناسیەکان و بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەی کەدەکاتە ڕۆژی پێنچ شەممە ۲۰۲۲/۱/۲۰ بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکانی سنورەکەمان، جگە لە تیمە خزمەت گوزاریەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنیەکان. ئیدارەی ڕاپەڕین.