1. دوای لەدایك بوونی ساواكەت ئاساییە چەند رۆژی یەكەم بڕی شیرەكەت كەم بێت (پێی دەوترێ ژەك)، بەڵام زۆر زۆر بەسوودە بۆ ساواكەت (برێكی زۆر لە دژە تەنی تێدایە).
2. كەم خواردنی شیرو ناڕێكی كاتەكانی خواردنی ئاساییە لەلایەن ساواكەتەوە لە چەند رۆژی یەكەم دوای لەدایك بوونی.
3. شیر خواردنی ساوا كراوەیە (بەپێی حەزو برسیەتی منداڵەكەیە) و كاتەكانی و نێوانەكانی جێگیر نین، بەڵام بەگشتی هەر دوو بۆ سێ كاتژمێر جارێك دەخوات و ماوەی خواردنەكەشی (10 – 15) خولەك دەبێت.
4. منداڵی تازە لەدایك بوو باش نیە (4 – 5) كاتژمێر تێپەڕبووبێت و شیری نەخواردبێت، چونكە ترسی دابەزینی رێژەی شەكری خوێنی دەبێت.
5. زۆر ئاساییە ساواكەت نزیكەی (10%) ی رێژەی كێشی لەشی كاتی لە دایك بوونی كەم بكات لە هەفتەی یەكەم.
(د. بەڵێن كەریم – پزیشكی پسپۆری منداڵان)