ئازاری پوكی ددان و كلۆری دوو لە بەربڵاوترین كێشەكانی ددانن لە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئازاری پوكی ددان و كلۆری دوو لە بەربڵاوترین كێشەكانی ددانن لە عێراق

 

 

كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پزیشكان و پسپۆڕانی ددان، یەكەم دیداری پزیشكیان لە پارێزگای كەركوك بەڕێوەبرد، تیایدا دەیان دەرمان و كەلوپەلی نوێی تایبەت بە پزیشكی ددان و جۆرەكانی هەویر نمایشكرد، بەگشتی رێنمایی بە هاوڵاتیاندرا، كە بایەخ بە ددانەكانیان بدەن و جەختیانكردەوە ئازاری پوكی ددان و كلۆری دوو لە بەربڵاوترین كێشەكانی ددانن لە عێراق.

ئەو دیدارە پزیشكییە (14) ی كانونی دووەم، بۆ یەكەمجار بوو لە پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، ئەوەش بە پاڵپشتی كۆمپانیای (evolution-kirkuk) لە بواری پێداویستییە پزیشكییەكان، بە ئامادەبوونی هەردوو سەندیكای پزیشكانی ددانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هۆڵی گۆڵدن تایم بەڕێوەچوو لە سەرانسەری عێراق (400) پزیكشی ددان بەشداربوون.

(دكتۆر موحەمەد هاشم) رێكخەرێكی دیدارەكە، بۆ كەركوك ناو وت: بۆ یەكەمینجارە لە مێژوی كەركوكدا دیداری لەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت، لەژێر ناونیشانی دیداری برایەتی كەركوك بۆ پزیشكانی ددان، لەو دیدارەدا (12) پزیشك بابەتی خۆیان دەربارەی نەخۆشییەكانی دەم و ددان و ئەو نەخۆشییە بەربڵاوانەی ددان كە لە ئێستادا لە عێراق هەیە، ختسەڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی پێشكەوتوترین تەكنیكە زانستییەكانی ئەو بوارەو نمایشكردنیان.

هەم پزیشكان نوێترین تەكنیكە نوێیەكانی زاسنتی پزیشكی ددان و نەخۆشییەكانیان خستەڕوو، هەم كۆمپانیاكانی ئەو بوارە بەرهەمەكانیان نمایشكرد.

لە بارەی نەخۆشییە بەربڵاوەكانی ددان لە ئێستادا لە تەواوی عێراق، دكتۆر ئاكۆ عومەر، پسپۆڕی پزیشكی ددان وتی، لەسەر ئاستی عێراق و تەنانەت لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتیش، (كلۆری ددان) زۆر زۆر بەربڵاوە، بەڵام لە عێراق جگە لە كلۆری ددان، نەخۆشی پوكی چواردەوری ددانەكانیش زۆر زۆر بەربڵاوەو خەڵكێكی زۆر بە ئازاری ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

ئەو جەختیكردەوە، هەردوو نەخۆشییەكە دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێخستنی شۆردنی ددان، یان بە شێوەیەكی زانستی ددانەكان ناشۆردرێن.

ئەو رێنمایی بە هاوڵاتیاندا، لەوەی ئاگاداری تەندروستی ددانەكانیان بن، بە تایبەت لە جۆرەكانی خواردن و كاتەكانی خواردن.

شیرینی هۆكارێكی سەرەكی كلۆری و ئازارەكانی پوكە، بەشێكی تر لە خواردنەكانمان مەوادی كیمایی تێدایەو لە نێوان ددانەكانمان دەمێنێتەوەو زیان بە ددانەكانمان دەگەیەنێت، زۆر گرنگە شەش مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكەین بۆ ئەوەی پشكنینی هەموو دانەكانت بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ