داهێنانی شێوازێكی نوێ‌ بۆ چارەی دەمارە تێكچووەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهێنانی شێوازێكی نوێ‌ بۆ چارەی دەمارە تێكچووەكان

 

 

لێكۆڵەرە ئێرلەندییەكان لە تاقیكارییەك كە لە سەر مشكەكان ئەنجام درا، شێوازێكی نوێیان بۆ چارەسەری دەمارە تێكچووەكان لە ڕێگای سوود وەرگرتن لە پرۆتینی دەوروبەری خانەكانیان داهێنا.

بە گوێرەی نیوئەتڵەس، دەمارەكان پاش نەشتەرگەری بۆ گەشە كردنی دووبارەیان تووشی قەیران دەبن و هەندێ لە نەخۆشەكانیش هەر بەم بۆنەوە توانای جووڵانەوەی دەست و پێیان نامێنێ.

دەمارەكان پاش تێكچوون پێویستیان بە یارمەتی هەیە بۆ ئەوەی دیسانەوە بەكار بهێنرێنەوە لە كاتێكدا تووشی زیانی زۆر دەبن، دەكرێ لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە لە شوێنەكانی دیكەی لەش بۆ باشتر بوونیان كەڵك وەربگیردرێت، بەڵام بێگومان ئەمە شوێنێكی دیكەی جەستە تووشی كێشە دەكات.

لێكۆڵەرانی ڕۆیاڵ كالجی ئێرلەندی لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا ڕێگایەكیان بۆ باشتر بوونی كارامەیی (NGC) داهێناوە، ئەوان ئەم لێكۆڵینەوەیان لە سەر مشكەكان تاقی كردەوەو پاش چەند هەفتە ئەنجامی باشی لێكۆڵینەوەكەیان بینی و بۆیان سەلـمێندرا، دواتر ئەم لێكۆڵینەوە لە گۆڤاری ماتریكس بیۆلۆژی بڵاو كرایەوە.

هه‌واڵی گرنگ