هاوڵاتیانی گوندی سونێی سنووری شاری قەڵادزێ بەهانای ئافرەتێك چوون كە دووگیان بووە لە گوندی زێوكە كە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە گوندەكە داخرابوو، ناچار بەمشێوەیە گواستیانەوە بۆ گوندی سونێ و لەوێشەوە بەرەو نەخۆشخانەی قەڵادزێ گواسترایەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەرو بە تەندروستییەكی باشەوە منداڵەكەی بووە.