ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت جارێكی تر دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین نرخی لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو.
بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و دابەزینی خواست لەسەری بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (85.92) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (82.94) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.