ئەمریكا فڕۆكەی پێشكەوتوو بە تایوان دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا فڕۆكەی پێشكەوتوو بە تایوان دەدات

 

 

 

بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، ئەوان هەوڵ دەدن ڕێگەیەك بدۆزنەوە بۆ خێراكردنی گەیاندنی نەوەی نوێی فڕۆكەی جەنگی (ئێف – 16) بۆ تایوان، ئەمەش بەمەبەستی پتەوكردنی توانای هێزی ئاسمانی تایوان دژی زیادبوونی چاڵاكییە تۆقێنەرەكانی سوپای چین.

بەرپرسەكان كە نەیانویست ناویان ئاشكرا بكەن وتیان، تاوەكو ئێستا چارەسەرێكیان نەدۆزیوەتەوە لەسەر ئەوەی چۆن گەیاندنی بلۆك 70 ئێف – 16 بۆ تایوان خێراتر بكەن، كە لەلایەن كۆمپانیای لۆكهید مارتنەوە بەرهەم هێندراوەو توانای نوێی بۆ زیادكراوە. لە ئێستادا بڕیارە فڕۆكەكان تاوەكو كۆتایی ساڵی (2026) بگەیێنە تایوان.

بەرپرسێكی باڵای تایوان وتی: حكومەتی تایوان بەتایبەتی بە بەڕێوبەرایەتیەكەی سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) یان وتووە هیواخوازن فڕۆكەكان خێراتر بگەنە دەستیان.

بەرپرسەكەی تایوان وتی: بابەتەكە پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانەوە هەیە، زۆر ڕوونیشە مەترسییەكان لەكوێوە دێن، ئەوەش وەكو ئاماژەیەك بۆ گرژییەكانی تەنگەی تایوان كە دورگەكە لە چین جیادەكاتەوە.

لە ساڵی (2019) دا ئەمریكاو تایوان گرێبەستێكی (8) ملیار دۆلاریان واژۆكرد، بەپێی گرێبەستەكە ئەمریكا (66) فڕۆكەی جەنگی نوێی (ئێف – 16) سی دی بلۆك 70 بە تایوان دەفرۆشێت، بەمەش تاوەكو ساڵی (2026) تایوان دەبێتە خاوەنی زیاتر لە (200) فڕۆكەی جەنگی ئێف – 16، بە جۆرە كۆنەكانیشەوە.

بەپێی شارەزایانی سیاسی، هەر جوڵەیەك بۆ خێراكردنی گەیاندنی فڕۆكە نوێیەكان بۆ تایوان لەكۆتاییدا پەیوەست دەبێت بە سووربوونی ئەمریكاوە لەوەی پێویستیەكانی بەرگری تایوان زۆر بەپەلەترە لە هاوپەیمان و هاوبەشەكانی دیكەی ئەمریكا.

سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری ئەمریكاو تایوان ڕوپەرت هامۆند چامبەرز كە هانی پەیوەندی بازرگانی و كار دەدات لەنێوان ئەمریكاو تایواندا وتی: ئەوە بڕیاری بەڕێوبەرایەتیەكەی بایدنە، دەبێت بڕیار بدەن لەسەر ئەوەی هەڕەشەكانی چین زۆر گرنگترن لە هەڕەشەكانی ئێران یاخود هەڕەشەكانی ڕووسیەكان.

بەرپرسێكی باڵای پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئابراهام دێنمارك وتی: خێراكردنی گەیاندنی فڕۆكەكان نیشانەیەكی ڕوونی دیكەی سووربوونی ئەمریكایە بۆ پشتیوانیكردن لە تواناكانی تایوان تاوەكو بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ