مەڵاشوو چیە ؟ ئایە مەڵاشوو كەوتن هەیە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەڵاشوو چیە ؟ ئایە مەڵاشوو كەوتن هەیە ؟

 

 

لەكاتی لە دایك بوونی منداڵدا كۆمەڵێك كون لە ئێسقانی سەردا هەیە كەدیارترین و گەورەترینیان ئەوەیە كە لە بەشی پێشەوەی سەردا هەیەو پێی دەڵێن مەڵاشوو.

مەڵاشوو قەبارەیەكی دیاری كراوی هەیەو لەماوەیەكی دیاری كراودا دادەخرێت (9 – 18) مانگ، پێویستە مەڵاشوو تەخت بێت و نیمچە نەرم بێت، هەندێ جار لێدانی هەیە وەك لێدانی خوێن بەر.

سوودەكانی مەڵاشوو:

1. لە كاتی لەدایك بوونی منداڵدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەربوونی كۆرپەلە بەناو لەشی ئافرەتدا، چونكە ئێسقانەكانی سەر ئەچنە سەریەك بەهۆی بوونی ئەو كونانە لەسەردا.

2. یارمەتیدەر دەبن بۆ گەورەبوون و گەشەی مێشك، واتە ئەگەر ئەم كونە زوو دابخرێت و ئێسقانەكان یەك بگرن، مێشك ناتوانێت لەوە زیاتر گەورە بێت و گەشە بكات.

3. لەڕێگەی ئەم كونەوە زانیاری لەسەر مێشك لەڕێگەی سۆنەرو ئامێری تری دیاری كردنی نەخۆشی بە ئاسانی وەردەگیرێت.

4. پزیشك لەڕێگەی دەست لێدانی دەتوانێت زانیاری دەست بكەوێت لەسەر پەستانی ناو مێشك، بۆ نموونە ئەگەر چاڵ بوو بێت واتا نەخۆشەكە لەوانەیە ووشك بووبێتەوە، یان ئەگەر دەرچووبێت لەوانەیە پەستانی ناو مێشك زیادی كرد بێت.

5. ئاگاداربن لەكاتی گریان و پاڵ كەوتن و ڕشانەوە مەڵاشوو بۆ دەرەوە دەردەچێت، هەندێ كەس لە كاتێكدا كە مەڵاشوو دەچێت بەناوەوەو چاڵ دەبێت لەكاتی ووشك بوونەوەدا پەستان دەخەنە سەر بەشی سەرەوەی ناو دەم، وا دەزانن مەڵاشووی منداڵەكەیان كەوتووەو بەوە دەیهێننەوە، بەڵام نازانن كە ئێسقانێكی زۆر پتەو لەنێوان دەم و مێشكدا هەیە كە بەهیچ شێوەیەك ئەو پەستانە كاریگەری نیە، بەڵكو تەنها ئازاری منداڵەكە دەدات، مەڵاشوو بە هیچ شێوەیەك ناكەوێت.

(د. پشدەر عەبدولڵا ئیسماعیل – پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان)

هه‌واڵی گرنگ