(12) رێگە بۆ پاراستنی جومگەكان لە سەرمای زستان بەتایبەتی بۆ ئەوانەی سەوفانیان هەیە.
1. جلی زستانەو گەرم خۆت داپۆشە.
2. زیاتر لە یەك چین جلك داپۆشە.
3. ئاوی زۆر بخۆرەوە، چونكە ووشكبون هۆكارە بۆ رەقبونی جومگەو ئازاری زیاتر.
4. كێشت هەمیشە لە خوارەوە بێت قەڵەوی هۆكارە بۆ ئازاری زیاترو تێكچوونی جومگە.
5. وەرزشی سووك رۆژانە بیكە.
6. بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ یان مەلەوانی بكە.
7. ڤیتامین دی (vitamin D) وەربگرە.
8. جومگەكانت بپارێزە بە بەستنەوە یان بۆنپیرەكان با گۆچان بە دەست بگرن.
9. تەواوكەری خۆراكی وەربگرە بە تایبەتی ئەوانەی ماددەی گلۆكۆسامین و مسمیان تێدایە.
10. ئەم خواردنانە بخۆ كە چەوری ماسیان تێدایە.
11. لە كاتی ئازاری زۆر دەرمانی ئازار شكێن وەربگرە.
12. ئەگەر پێویست بكات دەرزی جەلاتینی بۆ جومگەكانت بكە.
(د. شوان موحەمەد – پزیشكی پسپۆری ئێسك و شكان)