چۆن پێستمان بپارێزین لە وەرزی زستاندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن پێستمان بپارێزین لە وەرزی زستاندا

 

 

چەند رێنماییەكی گشتی هەن بۆ ئەوەی پێستتان بە جوانی بمێنێتەوە لە كاتی سەرماو زستاندا.

گرنگترین رێنماییەكان ئەمانەن:

1. سابون دەمووچاو وشك دەكاتەوە، دەتوانن ئەو پاككەرەوە شلانە بەكاربهێنن كە خاڵییە لە بۆن.

2. شێداركردنی پێستتان لە رێگەی كرێمی تایبەتەوە، تایبەت دەستەكان و ناوچەوان و سەر رومەتەكان.

3. كەمكردنەوەی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی ئەلكهولی تێدایە، بۆ ئەوەی پێستتان وشك نەكاتەوە.

4. لێوەكانتان بەردەوام چەور بكەن، چونكە تەڕی لێو لە رێگەی زمانەوەو پاشان بەركەوتنی هەوای سارد دەبێتە هۆكاری قڵیشانی لێوتان.

5. خواردنی ئەو خۆراكانەی پێستت دەپارێزێت لە وشكبوون، وەك رۆنی ماسی و رۆنی تۆی كەتان و ئەوانەی ئۆمێگا 3 و ئۆمیگا 6 ی تێدایە.

6. ئاو خواردنەوە بە رێژەیەكی زۆر، وا دەكات پێست وشك نەبێتەوەو هەمیشە تەڕ دەركەوێت.

7. كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاوی گەرم، چونكە كاتێك ئاوی گەرم بەكاردەهێنیت بۆ ماوەیەكی زۆرو دواتر دەرەوە ساردبێت، پێست سوردەبێتەوەو دەخورێت.

(د. گەشین كەمال – پزیشكی پسپۆری پێست)

 

هه‌واڵی گرنگ