ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخەکانیان به‌رزبویه‌وه.
له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی نه‌وت تادێت به‌رزده‌بێته‌وه و له ئێستادا له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا به 89 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا به 85 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نرخی نه‌وت له‌م مانگه‌دا به‌هۆی پچڕانی خستنه‌ڕووی نه‌وت له هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان دێت كه به‌ته‌نیا له‌م مانگه‌دا نرخه‌كانی نه‌وتی به‌رێژه‌ی سه‌دا 10 به‌رزكرده‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵی رابردوو، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات و بۆ 96 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه و پێشتر ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، "نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام نابێت."