زانیاری لەبارەی مردنی ئەو كەسەی چووبوو بە هانای براكەیەوە ئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەبارەی مردنی ئەو كەسەی چووبوو بە هانای براكەیەوە ئاشكرا كرا

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا لە دەربەندیخان هاووڵاتیەك لەكاتی بەهاناوەچوونی براكەی گیانی لەدەستدا و براكەشی بریندار بووە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٢٠ ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێك، كە هاووڵاتیەك گیانی لەدەستداوە و برایەكیشی بریندارە.

ئەوەش هاتووە: پاش ئەوەی هاووڵاتیەك بەناوی (حقی اسماعیل رچا) تەمەن ٥٩ ساڵ دانیشتوی كەلار شۆفێری تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە پشت تونێلی دەربەندیخانەوە دائەبەزێت و بەهۆی خلیسكانەوە ئەكەوێت و ئێسكی حەوزی ئەشكێت دواتر خۆی ئەگەیەنێتە ناو شاری دەربەندیخان و دەچێتە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین و پەیوەندی بەبرایەكیەوە ئەكات بەناوی (عمران اسماعیل رچا) تەمەن ٥٢ ساڵ و دانیشتوی خانەقین، كە ئەمیش هەر شۆفێری تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنیە، كە بێت بە هانایەوە و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشكراوە: پاش ئەوەی (عمران) لە نزیك تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبیلەكەی ڕائەگرێت و بەپێ بەرەو لای براكەی (حقی) دێت، بەڵام زۆر بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە لای براكەی لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشییەكی كتوپەڕەوە گیان لەدەست ئەدات.

ئەوەش خراوەتەروو:پاش گواستنەوی تەرمەكەی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق و پشكنینی ڕەوانەی پزیشكی دادی دەربەندیخان كرا و بریندارەكەش چارەسەری پێویستی بۆ كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ