شكانەوەی تیشكی خۆر لە سەر ڕووی بەفرو ڕاستەوخۆ بەركەوتنی بە چاو لەوانە ببێتە هۆی سووتان و هەوكردنی ڕووی دەرەوەی گلێنەی چاو بەهۆی بەركەوتنی بە تیشكی سەروو وەنەوشەیی UV.
نیشانەكانی ئەم حاڵەتە پێكهاتووە لە :
خوران و سووتانەوەو ژانی چاوو هەروەها ڵێڵ بوونی چاوو تێكچوونی ڕەنگەكان.
چارەسەر :
زۆربەی جار ئەم حاڵەتە خۆی چاك دەبێتەوە لە ماوەی (24) كاتژمێردا، بەڵام پێویستە تووشبوو دوور بكەوێتەوە لە تیشكی خۆرو پشوو بدات بە چاوی.
هەندێك جار پێویست دەكات قەترەی شێكەرەوەی تایبەت و ئازارشكین بە كاربێت.
پاشترین خۆپاراستن لەم حاڵەتەدا بەكارهێنانی چاوێلكەی تایبەت بە بەفر یا چاوێلكەی دژە ڕۆژ.
(د. ئاری ساڵەیی – پسپۆری چاو)