بەفرو سەرماو نەخۆشانی شێرپەنجە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفرو سەرماو نەخۆشانی شێرپەنجە

 

 

 

نزم بوونەوەی پلەی گەرمای لەش هەندێك جار زۆر مەترسیدارەو كوشندەیە، ئەو حاڵەتە كاتێك ڕوو دەدات كە خێرایی لەدەستدانی گەرمی لە لاشە زیاتر بێت لە خێرایی بەرهەمهێنانی گەرمی.

ئەگەری ڕوودانی ئەو حاڵەتە لەو كەسانەی كیمیاوی وەردەگەرن زیاترە لە كەسانی دی، چونكە هەندێك لە زیانە لاوەكیەكانی كیمیاوی بریتین لە وشكبوونەوە (جەفاف)، كەمخوێنی، وە هەست بە ماندووبوون كردن، ئەوانە هەموویان وات لێ دەكەن بەرگریت بۆ ساردی كەمتر بێت و ئەگەری ڕوودانی نزم بوونەوەی پلەی گەرمای لەشت زیاتر بێت.

چەند ئامۆژگاریەك بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە كە كیمیاوی وەردەگرن:

1. جلی گەرم بپۆشن.

2. لەفاف لە دەم و لووتت بئاڵێنە پێش ئەوەی بچیە بەر سەرما بۆ ئەوەی كێشەی هەناسەدانت بۆ دروست نەبێت.

3. كڵاو بەكاربهێنە بۆ ئەوەی سەرو گوێیەكانت سڕ نەبن.

4. دەستەوانە بەكاربێنە، چونكە هەندێك كیمیاوی سەرەپەنجەكان سڕ دەكەن و زیاتر حەساسیان دەكەن بۆ سەرما.

5. گۆرەوی و پێڵاوی گەرم لەبەربكەن، چونكە هەندێك كیمیاوی (وەك لە خاڵی پێشوو باس كرا) سەرەپەنجەی پێیەكانیش سڕ دەكەن و وادەكەن زیاتر حەساس بن بە سەرما.

6. كە دەتەوێت بە ڕێگایەكدا بڕۆی، دڵنیابە بەفرو شەختەی لێ نیە.

7. ئەگەر ناچار بووی بە ڕێگایەكدا بڕۆی كە شەختەو بەفری لیێە: شاقاوی بچووك بچووك بهاوێ و باسكەكانت لە تەنیشتەخۆت ڕابگرەو دەستەكانت لەناو بەركەكانت دامەنێ، بۆ ئەوەی تەوازنت ڕابگریت و بەرنەبیەوە.

(د. سەركەوت خۆشناو – پزیشكی ڕاوێژكار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەكانی شێرپەنجە)

 

هه‌واڵی گرنگ