پەرلەمانتارێك: كەسێك نیە لە حكومەتدا بەرگری لەمافی هاوڵاتیان بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: كەسێك نیە لە حكومەتدا بەرگری لەمافی هاوڵاتیان بكات

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ماوەی ساڵێكە حكومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 950 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و یەك لیتر بۆ سلێمانی نانێرێت.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: لێكۆڵینەوەیەكم لەسەر گازوایل و بەنزین و نەوتی سپی تەواو كرد و ڕێككاری پەرلەمانی و یاسایی بۆ دەگرمە بەر و رایی گشتی لە وردەكاریەكەی ئاگادار دەكەمەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی ساڵێكە حكومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 950 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و یەك لیتر بۆ سلێمانی نانێرێت و دەیداتە سێ كۆمپانیای هەولێر.

ووتیشی: سەرباری ئەوەی غەدر لە خەڵكی ھەولێر و ھەمو كوردستان دەكرێت، كەسێك نیە لە حكومەتدا بەرگری لە خەڵكی پارێزگای سلێمانی بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ