بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، لەشارێكی هەرێم دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، لەشارێكی هەرێم دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: هاتووچۆ زۆر زەحمەتە لە شەقامەكاندا و بەهۆی بەستنی شەقامەكان و دابەزینی پلەی گەرما دوو رۆژ پشوو دامودەزگاكانی حكومەت دەگرێتەوە.

لەو بارەیەوە، زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لەپێناو سەلامەتی فەرمانبەران و هاوڵاتیان بڕیاردرا ڕۆژانی یەك شەممەو دووشەممەی ئەم هەفتەیە بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكانی سنووری پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز.

ئەوەشی خستەڕوو: بەستنی شەقامەكان كێشەی بۆ هاتووچۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران دروستكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ