دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

كوردیو

پاش پێنج ڕۆژ لە كۆتاییهێنان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022 دەستپێبكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەری (كوردیو) كەوتووە،" بڕیارە لەم هەفتەیەدا و بە دیاریكراوی لە 25-1-2022 دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022ـی فەرمانبەرارنی هەرێم دەستپێبكات".

هەر بەپێی زانیارییەكان،ڕۆژی سێشەممە 25-1-2022 بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بێ لێبڕین، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

لە ئێستادا،400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی 510 ملیار دیناری دیكەی داهاتی نەوتیش دەكرێت كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بدرێتە وەزارەتی دارایی.

هاوكات، تاوەكو ئێستا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووەتە هەرێم، پێشبینی دەكرێت وەك مانگی پێشوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەرێوەبچێت.

جێگەی باسە، بە بیانووی نەگەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن حكومەتی ناوەند و پشووی سەری ساڵی نوێوە، حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی زۆر بە سستی دابەشكرد بەجۆرێك ماوەی 25 ڕۆژی خایاند، ئەوەش سەرەڕای بوونی داهات بۆ دابەشكردنی مووچە. 

 

 

هه‌واڵی گرنگ