بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی دووشەممە كەشێكی نا جێگیر لە ماوەیەكی كورت خاییەن لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە لە ئێوارەدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی دووشەممە بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر نمە باران بە تێكەڵی لەگەڵ بەفر بارین دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی چەند كاتژمێرێك كەشێكی نا جێگیر لە ماوەیەكی كورت خاییەن لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە لە ئێوارەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 8 پلە دەبێت، لە سلێمانی 3 پلە، هەڵەبجە 5 پلە، دهۆك 8 پلە و كەركوك 11 پلە دەبێت و سبەینێ دووشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە دەبێت، لە سلێمانی 4 پلە،هەڵەبجە 6 پلە، دهۆك 3 پلە و كەركوكیش 11 پلە دەبێت.