روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، ژمارەی ئەو كەسانەی لە رووداوەكەی غوێران لە پارێزگای حەسەكە كوژراون گەیشتوونەتە 123 كەس كە زۆرینەیان ئەندامی رێكخراوی داعشن و ژمارەیەك خەڵكی مەدەنیشیان تێدایە.
روانگەكە دهڵێت، 77 كەس له ئەندامانی داعش لە رووداوەكانی غوێران كوژراون و ئەگەری هەیە زۆر زیاتریش بێت چونكە تاوەكو ئێستا زانیاری لەسەر دەیان زیندانی تر نییە و چارەنوسیان نادیارە، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش بریندارن و بارودۆخیان خراپە.
ئاماژهبهوهشكراوه، هەروەها 39 ئەندامی هێزەكانی ئاسایش و پاسەوانانی گرتوخانەكە و دژەتیرۆر و 7 هاوڵاتی مەدەنیش لەو رووداوانەدا كوژراون، بەوەش تاوەكو ئێستا كۆی گشتی كوژراوان 123 كەسن.
شەوی 20ی ئەم مانگە هێرش كرایە سەر زیندانی حەسەكە و دواتر پشێوی لەناو زیندانەكە دروست بوو و ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش هەڵاتن كە لە گرتووخانەكە زیندانی كرابوون، دواتر دەیانیان لێ كوژرا و دەیانی تریشیان دەستگیر كرانەوە.