دوای ئەوەی لەكۆتای مانگی ساڵی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانبارین هەولێری گرتەوەو لافاو دروست بوو، منداڵێك بەناوی دانەر لافاو بردنی تائێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوەو ئەمڕۆش گەڕان دەستیپێكردەوە.
پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆش یەك شەممە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵە 10مانگە خنكاوەكە دەستیپێكردەوەو تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو منداڵە بدۆزرێتەوەو ئەوەش نیگەرانی كەسوكاری و هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.
جێگەی باسە، دوای ئەوەی شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەهۆی خراپی پرۆژەكاتی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ، لە بەشێك لەگەڕەكانی شاری هەولێر و شارۆچكەی قوشتەپە زیانی گیانی و ماددی دروست بوو.