داوا دەكرێت دوو وه‌زیر بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا دەكرێت دوو وه‌زیر بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن

عومەر گوڵپی‌ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند، لەسەر كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی كرەبا و گرانبوونی سوتەمەنی داوایان كردووە وەزیرانی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

گومەر گوڵپی لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە،ئەو کارەبایەی‌ ئەم کابینەیە ئەڵێ زیادمان کردووە، لە شەوڕۆژێکدا بۆ نزیکەی‌ تەنها ( پێنج سەعات) کەمبووەتەوە! ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوەلای خەڵک، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە، هەروەها نرخی‌ بەرمیلێک نەوت لە هێندێک شار بۆ (١٨٥ هەزار دینار) بەرزبوویەوە! بتڵێک غازیش لە هێندێک شار بە (١١ تا ٢٠ هەزار دینار) دەست هاووڵاتیان دەکەوێت، ئایا دەکرێت هەردوو وەزیری‌ کارەباو سامانە سروشتیەکان کە بەرپرسیاری‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم خزمەتگوزارییانەن تەنها تەماشای‌ دۆخی‌ سەختی‌ ژیانی‌ خەڵک بکەن لەم سەرمایەدا؟

پێشی وایە، حکومەت‌و دەسەڵات لەم دۆخە سەختە پشتیان لە ژیانی‌ هاووڵاتی‌ کردووە، بیریان لای‌ هەژارێک نیە کە کاتێک کارەبای‌ نیشتیمانی‌ لەسەر دەکوژێننەوە چۆن چۆنی‌ منداڵەکانی‌ لەم سەرما سەختەی‌ زستان بپارێزێت کە لە هێندێک شار پلەکانی‌ گەرما بۆ خوار سفر نزمبوونەتەوە؟ .

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان‌و کارەبا ئەبێت وەڵامی‌ پرسیارو داوای‌ خەڵک بدەنەوە، بۆ لەکاتێکدا کارەبایان بۆ هاووڵاتیانی‌ دانیشتووی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم نیە کارەبا بە شارەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم دەفرۆشن؟ بۆچی‌ سەرەڕای‌ بەرهەمهێنانی‌ بڕی‌ پێویستی‌ غازی‌ سروشتی‌ ماڵان، کەچی‌ خەڵک بێ غازەو ناچارە بە نرخی‌ زۆر زیاتر بیکرێت؟ بۆچی‌ بەڵێنی‌ بەرمیلێک نەوتیان بۆ ماڵان بە نرخی‌ پاڵپشتیکراو نەبردە سەرو خەڵک لە چلەی‌ زستاندایە هێشتا کەمتر لە پێنج یەکی‌ خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە؟.

 

 

هه‌واڵی گرنگ