دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان ده‌ستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان ده‌ستگیركرا

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان کە ھەڵگریی رەگەزنامەی بیانیین لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان کە ھەڵگریی رەگەزنامەی بیانیین لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان، بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەریان بە قاچاغ ھێناوەتە پارێزگای بەسرە و بازرگانییان پێیەوە کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکراشی کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر حەوت کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی حەشیش، تلیاک و ١٠ ھەزار حەبدا گیراوە.

باسی لەوەش کردووە کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکاندا، گیراونەتەبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ