حكومەتی هەرێم بڕی تێچووی ئاو لەسەر هاوڵاتیان ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی هەرێم بڕی تێچووی ئاو لەسەر هاوڵاتیان ئاشكرا دەكات

لە راگەیەندراوێكی حکومەتی هەرێم هاتوە: بۆ رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی ئاو، میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو دەکەین، هەر ماڵێک لە مانگێكدا ئەگەر تەنها 5 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 250 دیناری لێ وەردەگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمدا هاتوە: هەر ماڵێک لە مانگێكدا ئەگەر تەنها 5 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 250 دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 50 دینار دەدات، ئەوەشی خستەۆتەڕوو: لەدوای 5 مەتر سێجا تا 15 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 150 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 15 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 1750 دیناری لێ وەردەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە هەرێمی كوردستان، هەر هاووڵاتییەک ڕۆژانە زیاتر لە 350 لیتر ئاو خەرج دەكات و نرخی هەر مەتر سێجایەکیش لەسەر حکومەت 400 دینارە و ساڵی ڕابردوو، خەرجیی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی کوردستان، گەیشتبوویە 117 ملیار دینار، لە کاتێکدا تەنها 42 ملیار دینار وەک داهات کۆکرابوویەوە.

لە هەرێمی کوردستان 930 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، هەرچەندە حكومەت نرخەكان بەمجۆرە دەخاتەڕو، كەچی بە سەدان هاوبەشی ئاو هەن گلەییان لە پێوەری ئاو هەیە كە پارەیەكی زۆرو خەیاڵیان لەسەر ئەژمار دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ