وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایدهگهیهنێت،کە تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا، گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.
ئهمڕۆ یهك شهممه 23 ی كانونی دووهمی 2022 سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕایگهیاندوکە بەھۆی پابەندنەبوون بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، مەترسی لەسەر خراپبوونی رەوشی تەندروستیی لە عێراق روو لە زیادبوونە و گوتی:
سەیف بەدر ئاماژهی بهوهش كردووه "تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا، گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە".
جۆره گۆراوهكهی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیكڕۆن) کە لە کۆماری باشووری ئەفریقا سەرھەڵداوە، لەئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، بڵاوبووەتەوە
ڕۆژی 6ی کانونی دووەمی 2022، وەزارەتى تەندروستیی عێراق ،تۆماركردنی چهند حاڵەتێكی توشبوون بە ئۆمیکرۆنی ڕاگهیاند کە سەرجەمیان لە دهۆک بوون و لە دەرەوەى وڵات گەڕاونەتەوە.
تا ئێستا لە عێراق دوو ملیۆن و ١٤٩ ھەزار و ٣٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٢٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٦ ھەزار و ٤٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.