تەندروستی عێراق ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 911 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 4 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 911 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ دوو هەزار كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 4 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ پارێزگای بەغدا بووه‌ كه‌ ژماره‌یان هەزارو 345 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگاكانی ئەنباڕ بووە‌ كه 2 كه‌سه‌، رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 2 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە لەم پارێزگایە گیانیان لەدەستداو.

 

هه‌واڵی گرنگ