پارێزگارى سلێمانى له باره‌ى ده‌وامى سبه‌ینێى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕیاریدا سبه‌ى ده‌وام ئاساییه له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 23 ی كانونی دووه‌می 2022 د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24 كانونى دوه‌م ده‌وام له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته سه‌رجه‌م یه‌كه كارگێڕیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى له هه‌ردۆخێكى له‌ناكاو و نائاساییدا بڕیارى پێویست سه‌باره‌ت به سنوره كاڕگێڕیه‌كه‌یان بده‌ن.
بڕیاره‌كه خوێندنگه‌و په‌یمانگه‌و باخچه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناگرێته‌وه‌و ئه‌وان تا 31 ئه‌م مانگه له‌پشوودا ده‌بن.