هاوپەیمانی لەسەر دۆخی حەسەكە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوپەیمانی لەسەر دۆخی حەسەكە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

 

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی حەسەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو پشتیونای خۆی بۆ قەسەدە دووپاتكردەوەو ڕایگەیاند، لەكۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكدا هاوكاریان كردوون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەیاننامەیەكی لەبارەی رووداوەكانی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: رۆژی (20) ی كانوونی دووەمی 2022، داعش هێرشێكی ئاڵۆزی بۆ سەر گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە ئەنجامدا، دەستبەجێ هێزەكانی سوریای دیموكراتی وەڵامی هێرشەكەیان دایەوەو ناوچەكەیان گەمارۆداو زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداو لەمیانەی پرۆسە سەربازییەكانی سەر بە هاوپەیمانێتییەكەیان و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریكردن و هێرشی ئاسمانی، هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیان كۆنترۆڵی هەڕەشەكە بكەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لەكاتی ڕووداوەكەدا هاوپەیمانان پرۆسەی چاودێریكردنیان ئەنجامداو زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی لە ماوەی چەند رۆژێكدا ئەنجامداو بە وردی ئەو تیرۆرستانەی لەناو باڵەخانەكانی ناوچەكەیان پێكا، كە هێرشی سەر قەسەدە‌یان دەكرد.

ئاماژەی بەوەكردووە هاوپەیمانی مافی ئەوەی هەیە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەك، بەرگری لەخۆی و هێزە هاوپەیمانەكانی بكات و هەموو تواناكانیشی بۆ پارێزگاریكردن لەو هێزانە بەكاردەهێنێت لە زاری (جۆن برینان)، فەرماندەی ئەركە هاوبەشەكان گواستویەتیەوە لەكاتی ئەنجامدانی هێرشەكە، داعش حوكمی گوللـەبارانكردنی بەسەر چەندین كەس لە ئەندامانیدا سەپاند.

ئەوەشی وتووە: ژمارەیەك لە زیندانیانی داعش دەستیان بەسەر چەكی پاسەوانانی گرتووخانەكەدا گرت و پاسەوانەكانیان كوشت و بەو چەكانە رووبەڕووی هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرای سەر بە قەسەدە‌ بوونەوە.

باسی لەوەشكردووە، بە پێچەوانەی داعش، هاوپەیمانان رێكاری گەورەی گرتەبەر بۆ دەستەبەركردنی مامەڵەیەكی مرۆڤانە لەگەڵ دەستگیركراوان، بەڵام كاتێك زیندانیكراوانی داعش چەكیان هەڵگرت، بوونە هەڕەشەیەكی چاڵاك، دواتر شەڕیان كرد، پاشان لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیماناندا كوژران.

برینان دووپاتیكردەوە، هاوپەیمانێتییەكەیان لە هەڵسەنگاندنەكەی دڵنیایە كە دوایین هەوڵی داعش بۆ هەڵاتن هیچ هەڕەشەیەكی گەورەی لەسەر عێراق و ناوچەكە نابێت، بەڵام ئەمەش دەوەستێتە سەر دۆخەكە لە داهاتوودا، لەوەی كە ئەگەر پلان بۆ هێرشی دیكە لە ئایندەدا بۆ سەر گرتوخانەكانی دیكە لە عێراق و سوریا دابڕێژن.

فەرمدەكەی هاوپەیمانان باسی لەوەشكردووە، كە داعش هەڕەشەیەكی بەردەوامە، بەڵام هێزی جارانی نەماوە، لە بەیاننامەكەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای كردووە هەر كەسێك شوێنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە بزانێت دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بكات.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئێوارەی دوێنێ‌ قەسەدە كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچەكەی ڕاگەیاندو ژمارەی كوژراوانی داعش و گیانلەدەستداوەكانی هێزەكانی ڕاگەیاند.

هه‌واڵی گرنگ