تەنها لە رۆژێكدا لە ئیتاڵیا نزیكەی (140) هەزار حاڵەتی تووش بووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كراوە، ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر بەرزە.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا، تەنها دوێنێ (138,860) حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد، هەروەها (227) حاڵەتی گیان لەدەستدانیشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ڕاگەیاند.
هاوكات ڕۆژی شەممەش (171,263) حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوەو (333) حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاوەكو ئێستا (143,523) حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئیتاڵیا تۆماركراوە، ئەمەش دووەمین زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانە لە ئەوروپادا.
هەروەها (9.9) ملیۆن حاڵەتی توشبوونیش لەو وڵاتەدا تۆماركراوە.
ڕۆژی یەكشەممە ژمارەی نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە نەخۆشخانەكاندا لە 19,727 حاڵەتدا وەستا، ڕۆژێك پێشتر ئەو ژمارەیە 19,442 حاڵەت بوو. لەلایەكی دیكەشەوە 132 حاڵەتی نوێ هەبووە كە ڕەوانەی یەكەكانی چاودێری چڕ كراون، بەمەش كۆی ئەو حاڵەتانەی ڕەوانەی یەكەكانی چاودێری چڕ كراون بەرزبۆوە بۆ 1,685 حاڵەت.