ژیان لە پلەی گەرمی (- 70) چۆنە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژیان لە پلەی گەرمی (- 70) چۆنە ؟؟

 

 

شاری یاكۆتست دەكەوێتە رۆژهەڵاتی رووسیاو سەر بە سیبیریایە، ناوچەیەكی فراوانەو (300) هەزار كەسی لێیە، لەزستانان پلەی گەرمی تێدا تا (– 70) پلەی سەدی نزم دەبێتەوە، هاوینەكەشی كورت و گەرم، زستانی هەمیشە سەهۆڵبەندان و شەختەو تەمتومانە، لەگەڵ ئەوەی ژیانیشی تێدا زۆر سەختە، بەڵام خەڵك ئاسایی بە ڕێگادا دەڕۆن و خۆیان راهێناوە، كۆی داهاتی گشتی هەرتاكێك لەم شارە نزیكەی (500) دۆلارە كە بەشی كڕینی قاپوت یان چاكەتێكی گەرموگوڕ ناكات و ناچار دەبێت قەرزی بۆ بكەن، خەڵكی ئەو دەڤەرە هەندێ دابونەریتی سەیریان هەیەو وایانكردوە بەپێی بارودۆخەكە رەفتار بكەن و شێوە ژیانێكی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن.

ئاوی خواردنەوەیان نیە ...

بەهۆی ئەوەی سێ وەرزی ساڵ بەستەڵەكە ئاوی خواردنەوەیان نیە، بۆیە نازانن كام بەستەڵەكەیان پاكە یان پیسەو كامەیان بۆ خواردنەوە دەشێت، ناچار خەڵكەكە لە پایزان دەچنە لێوار رووبارەكان و لەوێ پارچە سەهۆڵ لەت لەت دەكەن و دەیبەنەوە ناو ماڵەكانیان و لەژێر زەمین و چاڵە تایبەتیەكاندا هەڵیدەگرن بۆ كاتی پێویست و بە ئاگر دەیتوێننەوەو بەكاریدێنن.

ئۆتۆمبێلەكانیان ناكوژێننەوە ...

لەم وەرزی بەستەڵەكدا ناتوانن مەكینەی ئۆتۆمبێلەكانیان بكوژێننەوە، چونكە ئەگەر وابكەن ئەوا لەچەند دەقەیەكدا ئەگزۆزو مەكینەو ئامێرەكان دەیبەستن و لە كاردەكەون، بۆیە بۆ ئەم چەند مانگە ئۆتۆمبێلەكانیان هەر بە ئیشكراوی دەهێڵنەوە، خۆ ئەگەر بیبەستێتیش دەبێت دوو سێ رۆژ بە ئاگر خەریك بن تا دەیتوێننەوەو گەرمی دەكەن ئینجا بەكاریبێنن.

ماسی خۆرن ...

هاووڵاتیانی ئەو شارە بەهۆی درێژی وەرزی زستان و سەرما كێشەی كەمی ڤیتامین D یان هەیە، بۆ پڕكردنەوەی ئەمەش خواردنی سەرەكییان ماسی و بەرهەمی ناو دەریایە، بازاڕێكی گەورەی فرۆشتنی ماسیان هەیە دەیان جۆرو بەرهەمی تری تێدا دەفرۆشرێت.

مردوانیان بەزەحمەت دەنێژن ...

كێشەیەكی تری خەڵكەكە ئەوەیە كە كاتێك یەكێكیان لێ دەمرێت زۆر بە زەحمەت گۆڕی بۆ هەڵدەكەنن و ئەو كارە كاتێكی زۆری دەوێ تا سەهۆڵ لادەبەن و دەگەنە خاك، لەو كارەشدا ئاگرو خەڵوزو ژمارەیەك كەلوپەلی تایبەتی بەكاردێنن.

قوتابخانە داناخەن ...

لەم شارە واباوە تا بۆیان بكرێت بەهۆی سەرماوە دەرگای باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە و زانكۆ داناخەن، یاسای پەروەردە وایە كە تا پلەی (– 60) بەرگە دەگرن و كاتێك لەوە نزمتر بۆوە خوێندكاران ناچار دەكەن لەجیاتی هۆڵەكانی خوێندن تا كۆتایی دەوام بچنە یانەو هۆڵە وەرزشیەكان.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ