دوای ئەوەی هاوڵاتیانی پێنجوێن دوایین ئاگاداریان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد‌و داوایی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای سنورەكەیان كرد، لەئێستا بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داواكارییەكەی ڕتكردنەوەو ڕایدەگەیەنێت: ناتوانن كارەبای 24 كاتژمێر دابین بكەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
رونکردنەوەیەک دەربارەی کارەبا شاری پێنجوێن
دوای ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەی کە هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و قەزای پێنجوێن نزمترین پلەی تۆمارکردوە، بەڵام بەهەمان شێوەیە شار‌و شارۆچکەکانی دیکەی سەر بەپارێزگای سلێمانیش هەمان کێشەی سەرمایان بۆ دروست بووه ، لەچەند رۆژی رابردوودا له‌ناوشاری سلیمانی یههۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه ( 5 بۆ 6 کاتژمێر) کارەبای نیشتمانی بە شێوەی پچڕپچڕ به‌هاولاتیان دراوە، له‌کاتێکدا قەزای پێنجوێن (24) کاتژمێر کارەبایان هەبووه به به‌رده‌وامی له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵی رابوردوشدا، دوای بڕانی کارەبای ئێران له پینجوین بڕیاربوو بەکارهێنانی کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن و بەئاگاداری ئیداره‌ی قەزاکە بڕیاردرا لە (30) مێگاوات تێپەڕنەکات ، کە (5 مێگاواتی لە پشکی کارەبای هەرێم) و 25 مێگاواتیش لە پشکی کارەبای سلێمانی، دابین‌کراو بەوەش 24 کاتژمێر کارەبایان هەبوە، بەڵام ئێستا سەرجەم فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و بەهۆی قورسی توانایان دەکەون ، وه ئێستا لایان داوه له‌و بره و (٣٦) میگاوات به‌كاردینن . ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبوە و ئێستا زۆربه‌ی لابراوه‌و کارەبایان فول کردوە، به‌م هۆیه‌ش کێشەی زۆر بۆ فیدەرەکان دروست بووه.
ئەمە لەکاتێکدا ناوچەکانی دیکەی پاریزگای سلیمانی کە ئەوانیش بێ سوتەمەنین و له‌هه‌مان كه‌ش و هه‌وادا بی كاره‌بان.
وه ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆی زۆر به‌كارهینان له‌شاری پینجوین رۆژانه ٤ كاژیر ده‌برین واته ٢٠ كاژیر کاره‌بایان هه‌یه . بۆیە دەبێت هاوڵاتیان پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانی خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەی کە براوه کاتی بووه .
وه ئه‌و بره میگاواتهی ده‌مینیته‌وه پاش نه‌خۆشخانه‌و پرۆژه‌كانی ئاو ته‌نها ٦٠٠ میگاواته بۆ هه‌موو پاریزگای سلیمانی و هه‌له‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌رین . كه نزیكه‌ی ٦٧٠ههزار هاوبه‌شه له‌كاتیكدا شاری پینجوین ١٦ هه‌زار هاوبه‌شه .
هەروەها دەبێت هەموو لایەک ئەوە بزانن ئێمە وەک وەزارەتی کارەبا بەرپرس نین لە گەرمکردنی ماڵەکان و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵكو لایه‌نێكی دیكه‌ی حكومه‌ته كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنی نەوت و غاز بۆ هاوڵاتیان بەگشتی و ناوچەی پێنجوێن و هاوشێوەکانی کە زۆر ساردن.
دوای هەوڵەکان و پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندارەکانی سەرۆخۆمان به‌سوپاسه‌وه بڕی مێگاوتی پێویستیان له پێدراوی هه‌ریمیان بۆ زیاد كراوه و كیشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو.
لەگەڵ رێزدا.....