حكومەتی ناوەند سەبەتەی خۆراکی بەسەر ئەم سێ توێژەدا دابەش دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی ناوەند سەبەتەی خۆراکی بەسەر ئەم سێ توێژەدا دابەش دەکات

وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. دەشڵێت، "سەبەتە خۆراکییەکە لە حەوت مادە پێکهاتووە".

 

لەمبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەراگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردوە: عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانی ئاراستەی ئیدارەی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی مادە خۆراکییەکان کردووە بە دابەشکردنی بەپەلەی سەبەتەی خۆراکی بەسەر خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچوان و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لەسەرجەم پارێزگاکان.

ئاماژە بەوەشكراوە: دابەشکردنی سەبەتەخۆراکییەکە بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان و گرنگیدانە بەم سێ توێژە و کەمکردنەوەی بەشێک لە گرفتەکانیانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: سەبەتە خۆراکییەکە لە برنج و ئارد و شەکر و زەیت و نۆک و دۆشاو و فاسۆلیا یان نیسک پێکهاتووە.

رۆژی شەممەش، وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانیدا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی بەسەر ئاوارەکان لە کەمپەکاندا کە بریتی بوو لە دوو هەزار و ٥٠٠ سەبەتە.

جێی باسە ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژە لەمەوبەر وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق‌ رایگەیاند، یەكەم سەبەتەی خۆراكی ساڵی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراكی مانگانەی ھاوڵاتییان لەم ھەفتەیەوە دابەشدەكرێت کە لە نۆك و فاسۆلیا و برنج و رۆن و شەكر و دۆشاوی تەماتە پێکهاتووە و كوالێتیشیان بەرزه.

 

هه‌واڵی گرنگ