هۆكاری هەستكردن بە سەرماو تەزین لە جەستەدا چییە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری هەستكردن بە سەرماو تەزین لە جەستەدا چییە ؟

 

 

هەندێك كەس بە شێوەیەكی ئاسایی و بە بەردەوامی هەست بە سەرماو تەزینی جەستەیان دەكەن تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا كە كەشووهەوا مامناوەندە یاخود گەرمە، ئەمەش بێ هۆكار نیە:

1. كەم خوێنی : بەتایبەتی لە دەست و قاچەكاندا، ئەوەش بەهۆی كەمی خڕۆكە سوورەكانی خوێنەوە كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ بەشەكانی جەستە.

2. سستی غودەی دەرەقی : كاتێك كە هۆرمۆنی تایروكسین كەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە هۆی هەستیاری بەرامبەر سەرما، لەگەڵیدا ئازاری جومگەكان، قەبزی، وشك بوونەوەی پێست، زیادبوونی كێش.

3. نەخۆشی ڕاینۆد: بریتییە لە نەخۆشیەكی بۆری خوێن، تیایدا بۆری خوێنەكان هەستیار دەبن بەرامبەر سەرماو سترێس و گرژ دەبن و خوێن بە باشی ناگەیەنن بە پەلەكان، هەر لەبەرئەوە پەنجەكانی دەست و قاچ شین هەڵدەگەرێن و ساردو سڕ دەبن، ئەم حاڵەتە لەوانەیە چەند خولەكێك بۆ چەند كاتژمێرێك بخایەنێت.

4. نەخۆشیەكانی گورچیلە: نەخۆشی شەكرەو پەستانی خوێن كاریگەرییەكی خراپیان لەسەر گورچیلەكان هەیەو كارەكانیان تێكدەدەن و دەبنە هۆی كۆبوونەوەی پاشەڕۆ لە جەستەدا كە ئەمەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

5. نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو: لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا دەمارەكان سست دەبن و تێك دەشكێن بەهۆی بەرزی ئاستی شەكرەوە، لەبەرئەوە كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكرەكە زۆر گرنگە، جگە لەوەی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە كەم خوێنی و نەخۆشی گورچیلەشیان هەبێت.

6. نەخۆشی خوێنبەرەكانی پەلەكان یاخود هەوكردنیان: لەكاتێكدا دەبێت خوێنبەرەكان لە پەلەكاندا دەگیرێن یاخود هەودەكەن، ئەمە زیاتر لە یەك قاچدا ڕوودەدات واتە هەست بە ساردی و سڕی و بێ هێزی دەكەیت لە لایەكداو لاكەی تری پلەی گەرماكەی ئاسایی دەبێت.

7. ئەنڕوكسیا نیرفۆساڵ: ئەم نەخۆشانە دەگەنە بارێكی دەروونی كە پێیان وایە كێشیان زۆر زۆرە، هەربۆیە دەگەنە ئەو ڕادەیەی بە هیچ شێوەیەك خواردن ناخۆن بۆ ئەوەی جەستەیان هیچ كالۆریەك وەرنەگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونیان بەشێوەیەكی ترسناك، بەهۆی كەمبوونەوەی چەوری جەستەیانەوە، هەستكردنیان بە سەرما زیاددەكات، ئەمەش دۆخێكی ترسناكەو دەبێت بەزوویی چارەسەربكرێت.

8. هەڵامەت یاخود فلو: بەهۆی ڤایرۆسەوە توشمان دەبێت، كاریگەری هەیە لەسەر هەموو جەستە وەك: لوت تەڕبوون و ئازاری قوڕگ و كۆكەو ئازاری سەرو ئازاری ماسولكەو هەست كردن بە تاو بە لەرزیش.

9. تێكشكاندنی دەمارەكان لە پەلەكاندا: لەم حاڵەتەدا هەست بە سەرما دەكەیت لەپەلەكاندا، بەڵام بە دەست لێدان سارد نیە، ڕوودەدات لەكاتی بەركەوتنی زەبر بە دەمارەكان و برینداربوونیان، یاخود هەندێك نەخۆشی وەكو شەكرە، نەخۆشی جگەرو گورچیلە یان كەمی ڤیتامینەكان یاخود هەوكردنی دەمارەكان.

10. كەمی ڤیتامین B12.

11. كەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا: گەر بەهۆی كەم خوێنیەوە بێت یاخود خوێن بەربوونەوە بێت یاخود كەمی هەڵمژینی بێت لە گەدەدا، باشترین سەرچاوە بۆ زیاد كردنی ماددەی ئاسن، خواردنی گۆشتی سورە.

12. سستی كاركردنی ڕژێنی پیتیوتەری: كە كەمی دەردانی ئەو هۆرمۆنانەی لەم ڕژێنەوە دەردەچن دەبێتە هۆی هەستكردنی بەردەوام بە سەرماو گەرم نەبوونەوە، كەم خوێنی، كەمبونەوەی كێش، كەم خۆراكی.

13. دەرمان: بەكارهێنانی هەندێك دەرمان دەبێتە هۆی هەست كردن بە سەرما وەك كاریگەرێكی لاوەكی دەرمانەكە بۆ نموونە: وەك ئیندیراڵ یاخود بێتا بلۆكەرەكان كە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەكاردێن.

14. خواردنەوە ئەلكهولیەكان: لەوانەیە لە پێشدا هەستی گەرمكردنەوە ببەخشێت، بەڵام لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی كشانی مولولەكانی خوێن لەژێر پێستدا، خوێن لە مێشكەوەو لە سەنتەرەوە زیاتر دێت بۆ پەلەكان ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە بە گشتی هەروەها ئەلكهول كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئەو بەشەی مێشك كە پلەی گەرما ڕێك دەخات ئەمەش لە وەرزە ساردەكاندا كاریگەرییەكی خراپی هەیە بۆ زیاتر دابەزینی پلەی گەرمای جەستە.

 

هه‌واڵی گرنگ