له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا له قه‌زای سۆران به‌هۆی به‌ستنی ڕێگا و كه‌وتنی هاوڵاتیان نزیكه‌ی 60 تووشی شكانی ده‌ست و پێ بوونه.
جێگری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران بە سپێده‌ی راگەیاندووە: نزیكه‌ی700كه‌س به‌هۆی سه‌رمای چه‌ند رۆژی رابردوو تووشی نه‌خۆشی بوونه‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیان كردووه.
ئاماژەی بەوەش كردووە كه به‌هۆی سه‌ختی شكانی جه‌سته‌یان چه‌ند كه‌سێك نه‌شته‌رگه‌ریه‌كیان بۆ كراوه.