قائیمقامی پێنجوێن: هاتوچۆی 30 بۆ 40 گوندی پێنجوێن پەكی كەوتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامی پێنجوێن: هاتوچۆی 30 بۆ 40 گوندی پێنجوێن پەكی كەوتووە

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ كێشەی كارەبای پێنجوێن چارەسەركرا و لەئێستاشدا هاتوچۆی 30 بۆ 40 گوند ڕاگیراوەو تیمەكان سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكەن.

زانا ڕەحمان ڕەحیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە كێشەی كارەبای پێنجوێن چارەسەر كرا و كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی قەزاكە دابین دەكرێت.

هەروەها ووتیشی: بەهۆی بەفربارینەوە لەئێستادا ڕێگای هاتوچۆی 30 بۆ 40 گوند داخراوەو تیمەكان سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكانن.

لەبارەی مەرزی باشماخ و ئاڵۆگوڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیان لە نێوان هەرێم و ئێران، زانا ڕەحمان ڕایگەیاند: هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بۆتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ