وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارە تەندروستیەكانەوە، لەئێستادا تووشبووانی كۆرۆنا 30%یان ئۆمیكرۆنن.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز بڵاویكردەوە كە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە: هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نابن، ئەمەش بووەتەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ”تا ئێستا 30%ی تووشبووانی كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆنن و لەئێستاشدا مەترسی لەسەر خراپتربوونی دۆخی تەندروستی عێراق هەیە”.