لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە خانەنشینان لە شاری سلێمانی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدان و تائێستا بەهۆی نەبونی پارە لە بانكدا مووچە دابەش نەكراوە.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان دابەش بكرێت و لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە خانەنشینانی سلێمانی لەچاوەڕوانی موچە وەرگرتندان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە تا ئێستا مووچە دابەش نەكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ووتەی بەرپرسانی بانكەوە بڕیارە كەمێكی دیكە پارە بگاتە بانكەكان و دەست بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت.