ھاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران دەکاتەوە، بەھۆی بوونی شەختە و سەھۆڵبەندان لەسەر ڕێگای سەرەکی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگهیاند: ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران دەکاتەوە، بەھۆی بوونی شەختە و سەھۆڵبەندان لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقامەکانی هەورامان شارۆچکەی بیارە_تەوێڵە، لە هەندێك شوێن ئاستەنگی ھاتووچۆ دروست بووە و مەترسی خلیسکان و ڕوداوی هاتووچۆ هەیە.
ئاماژهشیان بهوهكرد:داوا لەشۆفێران دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان گەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن.