ئیمارات وەڵامی توندی هێرشی حووسییەکانی دەداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیمارات وەڵامی توندی هێرشی حووسییەکانی دەداتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیمارات رایدەگەیەنێت لە وەڵامی هێرشی حووسییەکاندا، پێگەیەکی گەروەی مووشەکی لە یەمەن کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە.

لەمبارەیەوە پێگەی فەرمیی وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ڤیدیۆیەکی کاتی ئەنجامدانی هیرشەکەی لەگەڵ هاوپێچکراوەو بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هێرشەکەی ئیمارات بۆ سەر پێگەیەکی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەن بووە و پێگەکەش بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كەهەفتەی پێشوو حووسییەکانی یەمەن هێرشیکی ئاسمانییان کردە سەر پێگەیەکی نەوتیی ئەبوزەبی و زیانی مادی و گیانییان پێ گەیاند.

 

هه‌واڵی گرنگ