پرۆژەی دڵاوا بۆ دووەم جار لە زستانی ئەمساڵدا کوانوی ساردی ماڵە هەژارەکان گەرم دەکاتەوە
بۆ دووەم جار لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا پرۆژەی دڵاوا بۆ کەفالەتکردنی مناڵی بێباوک لە ڕادیۆ هەڵەبجە پرۆژەی (ماڵێکی گەرم) ی جێبەجێکرد وسەدان لیتر نەوتی گەیاندە ماڵە هەژارەکانی هەڵەبجە.
لە درێژەی کارە خێرخوازیەکانیدا بۆ بەهاناوەچوونی نازداران وخێزانە بێسەرپەرشتەکان لەم وەرزی سەرماو سۆڵەدا پرۆژەی دڵاوا بەهاوکاری خێرخوازێک بڕی 4 هەزار لیتر نەوتی بەسەر 44 خێزانی مناڵە کەفالەتکراوەکانی دڵاوادا دابەشکرد و هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتی پێدرا..
(پرۆژەی دڵاوا) یەكێكە لە پرۆژە خێرخوازییەكانی (دهنگی یهكگرتوو _ ڕادیۆی هەڵەبجە) و لە (1/7/2010)وە دامەزراوە، بەهاوكاری خێرخوازان مووچەیەكی مانگانە دەبەخشێتە منداڵە نازدار .