سبەینێ دووەمین کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریی بوونی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە سبەینێ سێ شەممە دووەمین کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریی بوونی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە ھەردوو پەرلەمانتار "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" سەبارەت بە نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریانکردووە.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیشدا کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، "باسم خەشان" رایگەیاند بەڵگەی پێویستیان پێشکەش کردووە کە نادەستوریی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەلمێنێت.