عێراق و سعودیه ڕێككه‌وتن نامه‌یه‌كى گشتگیر له بوارى وزه‌و كشتوكاڵ و بازرگانى هاوبه‌ش واژۆده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ردولا رێكه‌وتون بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 24 ی كانونی دووه‌می 2022 حمید غزی ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵات گه‌شتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى پێویسته له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگى یه‌كتربن له‌وانه كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر كه سودى زۆرى بۆ هه‌ردولا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه :گرفت هه‌یه له بازرگانى و كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان و عێراق و سعودیه له‌بوارى پیشه‌سازى و وزه‌و بازرگانى و كشتوكاڵ سبه‌ینێ لێكتێگه‌شتنیان هه‌یه‌و سبه‌ینێ ڕێكه‌وتنێك له بوارى كاره‌با واژۆده‌كه‌ن.