یەكێتی بۆ پارتی: هه‌رگیز بۆ ڕێكه‌وتن نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی بۆ پارتی: هه‌رگیز بۆ ڕێكه‌وتن نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌

وته‌بێژى یه‌كێتى به‌فه‌رمى وه‌ڵامى وته‌بێژه‌كه‌ى پارتى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" پارتى پێشتر ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى عێراق كردوه‌و هه‌رگیز بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌”كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كە دوێنێ 23ی كانونی دووەمی2022، بۆ رای گشتی كوردستانیی بڵاویكردەوە، خستنەڕووی راستییەكانی تێدابوو ،چونكە لەدانوستاندنەكاندا هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی پارەوە هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو بەیەكڕیزی و پڕۆژەیەكی یەكگرتوی نیشتمانییەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق بە شیعە و سوننەوە بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەكرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمەو لایەنەكانی تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان ناكات”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،هەر لەسەرەتای ئەو كۆبوونەوانەوە ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی و وەفدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دەسەلاتی تەواو و بەبڕیاری سەربەخۆی نیشتمانیەوە لەگەڵ پارتیدا گفتوگۆیان دەكرد دوور لەپرەنسیپەكانی تاكڕەوی و قۆرخكاری له پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا. بەڵام بەداخەوە ئەوە وەفدەكانی پارتی بوون كە بەناوەڕۆكێكی تەمومژاویەوە دەهاتن بۆ كۆبوونەوەكان.

هه‌روه‌ها باسی له‌ه‌ش كردووه‌،هەر لێرەدا بەبیر پارتی دیموكراتی كوردستان دەهێنینەوە كە هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونكە خۆیان هەلی وایان نەڕەخساندو دەیانوویست رێككەوتنێكی ناشەفافمان لەگەڵ بكەن”.

ئەمین بابەشێخ ده‌شڵێت،بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەیەكەم دانیشتنی عیراق لەبەر هەڵوێستی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت (راكان جبوری) و كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بوو و ھیچ پەیوەندی بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە نەبووە.

وتەبێژی یەكێتیی باسی كاندیدكرنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی دەكات و ئه‌وه‌ی خسته‌روو،پێداگریمان بۆ ئەوەیە كە ئەو وەك پارێزەری دەستووری عیراقی فیدراڵ و پارێزەری بەرژەوەندییەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت، وەك چۆن هەمیشە نوێنەرانی تری یەكێتی نیشتمانی لەبەغدا بەپێی دەستوور ئەم ئەركەیان جێبەجێكردووە.”.

وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند،یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی ماڵی كورد بووەو هەوڵی بەردەواممان دوپاتكردووەتەوە، بەڵام كە دڵنیابووین پارتی بەئەجێندایەكی تەمومژاوی هاتە ناو دانوستانەكان و نێو پرۆسەی سیاسی عیراقەوە هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێم ناكات، بۆیە ئێمەش لەڕوانگەی بڕوای نەگۆڕو چەسپاومان بەڕێكارە دەستووری و دیموكراتییەكان لەپرۆسەی سیاسی عیراق كاندیدی پەسەندكراوی خۆمان و بەڕەزامەندی زۆر لایەنی تری عیراقی و كوردستانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد”.

هه‌روه‌ها ڕاشییەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەمیشە بڕوای بەپرەنسیبی دیالۆگ و دانوستاندن نەگۆڕەو ئێستاش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بەمەرجێ بۆ رێككەوتنێكی كۆنكریتی بێت”.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24 ی كانونی دووه‌می 2022 مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگه‌یاند: بەیاننامەكەی ڕۆژی یەكشەممە (٢٣ـی كانوونی دووەم)ی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی پارتیمان و ڕەوشی سیاسیی و پرسی سەرۆككۆمار هەندێ بەلاڕێدابردن و بێ ئینسافی تێدا بوو، لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ