وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزارو 756 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 13 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزارو 756 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه دوو هەزارو 756 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 13 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای هەولێر بووه كه ژمارهیان هەزارو 870 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگاكانی ئەنباڕ بووە كه 2 كهسه، رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 5 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە لەم پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.