پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبونی شەختە، کاتی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەت سبەینێ سێ شەممە لە کاتژمێر 9:00ه‌وه دەستپێدەکات.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوە: لەسەر بڕیاری ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبونی شەختە لە پێناو سەلامەتی کارمەندان، سبەینی سێشەممە کاتی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەت لەکاتژمێر 9:00 دەستپێدەکات.
جێی ئاماژەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و دروستبونی شه‌خته‌وه، له كاتژمێر 9:30 ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد.