داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە، وەك ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت.
ئهمرۆ دوو شهممه 24 ی كانونی دووهمی 2022 نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری كۆتایی دەرچوو لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، كۆی هەناردەی نەوتی خام گەیشتووەتە 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل، بە داهاتی حەوت ملیار و 391 ملیۆن و 749 هەزار دۆلار.
ئاماژه بهوهش كراوه ،كۆی هەناردەی مانگی ڕابردوو لە ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 570 هەزار و 290 بەرمیل، كۆی هەناردەی نەوتی كەركوكیش لەڕێی بەندەری جەیهان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 700 هەزار و 95 بەرمیل.
ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتووەتە 72.768 دۆلار.
ئهوهش خراوهتهروو، نەوتەكە لەلایەن 29 كۆمپانیای جیهانیی ڕەگەز جیاوازەوە لە بەندەرەكانی بەسڕە و خور لعمیە و عوامات لە كەنداو و بەندەری جەیهانی توركی گوازراونەتەوە.