بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی سوپای عێراق چەند سەربازێك كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەنزیك ناوچەی (وادی شای) لە داقوق، بۆمبێكی چێنراو بە فیرقەی (8) ی سوپای عێراق تەقیوەتەوەو لە ئاكامیشدا چوار سەرباز كوژراون.
بەپێی زانیارییەكان گومان براوە بۆمبە چێندراوەكە هی گروپە چەكدارەكانی داعش بێت كە لەناوچەكە چاندوویانە.