بەهۆی ئاڵۆزییەكانی حەسەكە، دەیان هەزار كەس ئاوارە بوونە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی حەسەكە، دەیان هەزار كەس ئاوارە بوونە

 

دوای هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕأبردووی گرتووخانەی غوێران لە پارێزگای حەسەكەو شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان سوپای سوریای دیموكرات (هەسەدە) و گروپە چەكدارەكانی داعش، نزیكەی (45) هەزار هاوڵاتی ئەو شارە ئاوارەو دەربەدەر بوون‌

بەگوێرەی زانیارییەكانی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی نزیكەی (45) هەزار كەس شوێن و ماڵ و حاڵیان لە ناوچەی ڕووبەڕووبوونەوەكان لە شاری حەسەكە جێهێشتووە دوای هێرشەكەی ڕۆژی پێنجشەمەی هەفتەی ڕابردووی گروپە چەكدارەكانی داعش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران.

ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە: بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامەكانی نێوان سوپای سووریای دیموكرات و چەكدارەكاتی داعش لە چەند ڕۆژی ڕأبردوودا تا ئێستا (136) كەس كوژراون.

لای خۆشییەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە كە لەنێو كوژراوەكان (84) ئەندامی داعش هەیە لەگەڵ (45) ئاسایش و پاسەوانی گرتووخانەو هەروەها 7 هاوڵاتی مەدەنیش لەنێو كوژراوەكان هەن.

 

هه‌واڵی گرنگ