بوونی خوێن لە پیساییدا یەكێكە لەو حاڵەتانەی كەبەشێك لە هاوڵاتیان توشیان دەبێت و هەركاتێك ئەم دیاردەیە ڕووبدات بە مانای ئەوە دێت كەسەكە لە شوێنێكیەوە كە لەوانەیە لە دەرچەی كۆمیەوە تاكو بەشی سەرەوەی قۆڵۆن و بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەرس بگرێتەوە لە شوێنێكەوە هۆكارێك لە هۆكارەكانی خوێن بەربوون هەیەو هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دەركەوتنی خوێنە لەناو پیساییداو لەوانەیە خوێنەكە خوێنێكی گەش بێت ڕاستەوخۆ هاوڵاتی هەستی پێ بكات یان هەندێ جار بە چاوی نەخۆش نابینرێت بەڵكو لە پشكنینی فەحسی پیسایی (FIT) دا دەردەكەوێت كە فەحسێكی وردە كە توانای دەستنیشان كردنی خوێنی هەیە لە ناو پیساییدا، ئەم دیاردەیە لە هەموو تەمەنەكاندا هەیە هەر لە تەمەنی منداڵیدا هەتا تەمەنی گەورەكان و لە هەردوو ڕەگەزدا هەیە، زۆرجار هاوڵاتیان پرسیاری ئەوەمان لێ دەكەن ئایا تا چەند مەترسیدارەو تا چەند پێویستە پشكنینی بۆ بكات، لە ڕاستیدا بوونی خوێن لە پیساییدا یەكێكە لەو حاڵەتانەی هاوڵاتیان نەترسن و لە زۆربەی كاتدا مەترسیدار نیە، بەڵام بە مەرجێ خۆیان پشتگوێی نەخەن بە ووتەو بە ڕێنماییەكانی پزیشكی پسپۆری نەخۆسیەكانی هەرس و جگەرو هەناو بینی بكەن، چونكە لەزۆربەی كاتەكاندا داوا لە نەخۆشاكانمان دەكەین هەناوبینی ئەنجام بدەن هەڵبەتە لەدوای پشكنینی دەرچەی كۆم و فەحسی كۆم بۆ ئەوەی كە بزانین ئەو كەسە هیچ برینێك یان كێشەیەكی لە دەرچەی كۆمدا نیە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەكاندا نەخۆشەكانمان پێویستیان بەوە بێت كە هەناو بینیان بۆ ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لە هۆكارەكەی، هەركاتێك هاوڵاتی توانی خۆی فەرامۆش نەكات و توانی هەناوبینی بكات بە تایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لە سەرووی (40) ساڵیەوە بێت ئەوا دەتوانن بە ئارامی دڵنیا بنەوە لەوەی كە هۆكارەكەی هۆكارێكی مەترسیدارنیە بەشێوەیەكی گشتی زۆر گرنگە هاوڵاتی زوو بڕیاری ئەنجامدانی ناوبینی و هەناوبینی بدات واتا (نازور)، چونكە باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی هۆكاری خوێنبەربوونەكەیی و بوونی خوێن لەناو پیساییداو مەترسی دووبارە بوونەوەی ئەو حاڵەتەش كەم بێتەوە.
(د. هیوا ئەبوبەكر – پسپۆڕی ووردی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی)