لەم ووڵاتە ئەفریقیە كودەتا ڕوویدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم ووڵاتە ئەفریقیە كودەتا ڕوویدا

 

 

سوپای بۆركینا فاسۆ كودەتای بەسەر (رۆك مارك كابۆری) سەرۆكی وڵاتەكەی كردو لە پۆستەكەی دووریخستەوە.

بەرپرسانی سوپای بۆركینا فاسۆ لەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی ڕاگەیاندنی كودەتایان ڕاگەیاندو جەختیان كردەوە كە بەپێی دەستوور حكومەت و پەرلەمانیان هەڵوەشاندەوەو هەروەها تەواوی سنوورەكانی وڵاتیشیان داخستووە.

بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان سەرۆكی حكوومەتی بۆركینا فاسۆ لەلایەن بەرپرسانی سوپا دەستگیركراوە، بەڵام میدیاكانی نزیك لە دەسەڵات جەخت دەكەنەوە كە سەرۆك سەلامەتەو ئێستا لە شوێنێكی نادیارە.

لای خۆشییەوە ئاژانسی (فڕانس پرێس) جەختی كردۆتەوە كە كابۆری سەرۆكی حكومەت و هەروەها سەرۆكی پەرلەمان و بەشێك لە وەزیرەكانیش ئێستا لەژێر دەستی كودەتاچییەكانن و دەستبەسەرن.

لەلایەكی تریشەوە باس لەوە دەكرێ كە سەرۆكی وڵات دوو رۆژ لەمەوبەر باڵەخانەی سەرۆكایەتی حكومەتی جێهێشتووەو ڕزگاری بووە دوای ئەوەی لەلایەن چەند یەكەیەكی سوپاوە تەقەی لێ كراوەو چەند پاسەوانێكیشی كوژراون.

هه‌واڵی گرنگ