ئەمڕۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری لەم بەنزینخانانە دابەش دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری لەم بەنزینخانانە دابەش دەكرێت

هاوشێوەی نەوتی سپی، بەنزینی 690 لە هەرێمی كوردستان بەسستی دابەش دەكرێت و ئەمڕۆش یەك شەممە لە سلێمانی له‌ چەند بەنزینخانەیەك دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە 25ـ1ـ2022 بەنزینی عێراقی لەناوشاری سلێمانی لەم وێستگانە بەردەست دەبێت( کۆکار. ئازادی. هەڵەبجە گروپ.بەکرەجۆ.هەڵەبجە تانجەرۆ).

شایەنی باسە ماوەی چەند مانگێكە نرخی بەنزین لەشارەكانی هەرێم تا نزیكی هەزار دینار بەرزبویەوە و ئەمەش نیگەرانی بۆ شۆفێران دروست كرد و حكومەتی عێراقیش بریاریدا بەنزین بۆ هەرێم بنێرێت بە نرخی 450 دینارو و لە ئێستاشدا ئەو بەنزینە لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شارەكان دابەش دەكرێت بە 690 دینار.

 

هه‌واڵی گرنگ